كانت ده‌ڵێت"به‌جۆرێك به‌ كه‌ بتوانیت به‌ هه‌ركه‌سێك بڵێیت وه‌ك من ڕه‌فتار بكه‌"‌    د.عه‌لی شه‌ریعه‌تی،ده‌لێت" ئه‌وه‌ی له‌ ناوه‌ڕۆكی حه‌ج نه‌گه‌یشتبێت له‌ مه‌كه‌ به‌ جانتایه‌كی پـڕ له‌ دیاری و به‌ مێشكێكی به‌تاڵەوە دەگەڕێتەوە"‌    سه‌ید قوتب ده‌لێت : په‌رستنی‌ خودا له‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ به‌ ته‌نها ئه‌و به‌ خودا دابنرێت،چ له‌ عه‌قیده‌دابێت،یان چ له‌ په‌ رستن و چ له‌ یاساو شه‌ریعه‌تدابێت ‌    كارڵ پۆپەر ده‌لێت : كەسانێك كە بەڵێنی بەهەشتمان بۆ ئەو دنیا دەدەنێ‌، خۆیان ئەم دنیایان لێ كردوین بە جەهنم ‌    ئیبن مه‌سعودفه‌رمویه‌تی‌"ئه‌گه‌ر كه‌سێك 70 ساڵ له‌ خه‌ڵوه‌تدابێت و خواپه‌رستی‌ بكات،به‌ڵام كه‌سێكی‌ زاڵمی‌ خۆش بوێت ،ئه‌وا خوایی‌ گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا زیندوی‌ ده‌كاته‌وه‌"‌    مەولاناى رۆمی - عشق وەک دەستنوێژ وایە، سوبحانەڵا هەر ئەوەندەى شکت کرد، ئەشکێت.. ‌
جیاوازی لە نێوان سیحری ساحیران و كەڕاماتی پیاو چاكان..
جیاوازی لە نێوان سیحری ساحیران و كەڕاماتی پیاو چاكان..

مامۆستا علي خان
سەرەتا بۆ باسكردنی ئاوها بابەتێك؟ بەداخەوە باسی جیاوازی نێوان كەڕامات وسی‌
مه‌لا محه‌مه‌دی‌ چروستانی‌ مامۆستای‌ شیعر و ئیمان ‌

مه‌لا محه‌مه‌دی‌ چروستانی‌ مامۆستای‌ شیعر و ئیمان ‌ ‌

ئا: زاهیر سدیق
چروستانی‌ یه‌كێكه‌ له‌ شاعیرانی‌ كورد، هه‌ر له‌منداڵییه‌وه‌ له‌كه‌شێكی‌
مێژووى کاکه‌ییه‌کان؛ ئایین و باوه‌ڕى یارسان
مێژووى کاکه‌ییه‌کان؛ ئایین و باوه‌ڕى یارسان

بابه‌تی تایبه‌ت
"له‌ ترسى خوداوه‌ ئێمه‌ دیندارى ناکه‌ین، به‌ڵکو له‌ خۆشه‌ویستیمانه‌و‌
ئایین و پێوەندییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی کوردستان لە دیدی پرۆفیسۆر مارتین ڤان بروینسێن

ئایین و پێوەندییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی کوردستان لە دیدی پرۆفیسۆر مارتین ڤان بروینسێن

سەباح موفیدی
مارتین ڤان بروینسێن (لەدایکبووی 10ی تەموزی 1946) مرۆڤناس و نووسەری ‌
دكتۆر عوزێر حافز : دوور نییه‌، لایه‌نێكى ئیسلامى دروست ببێت

دكتۆر عوزێر حافز : دوور نییه‌، لایه‌نێكى ئیسلامى دروست ببێت

جودى نیوز: تایبه‌ت
دكتۆر عوزێر حافز نه‌زیر، ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌ڕله‌مانى عێراق، له‌سه‌ر‌
قەشە ریان بولص عطو : پیاوانی ئایینی رۆڵی ریفۆرمیان لە كۆمەڵگەدا هەیە قەشە ریان بولص عطو : پیاوانی ئایینی رۆڵی ریفۆرمیان لە كۆمەڵگەدا هەیە‌

كریستیانەكان بەگرنگییەوە دەڕواننە داهاتووی كوردستان و ئەو هەڕەشانەی هەرێمەكە رووبەڕوویان د‌
" ئه‌وه‌ى ڕیفۆڕمى ئاینى فه‌رزى ده‌كات واقعێكى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ نه‌ك بیرمه‌ندو ده‌سه‌ڵات "‌
ئا: شیروان محه‌مه‌د ئه‌مین
دكتۆر عادل باخه‌وان،نوسه‌رو ڕۆشنبیر، مامۆستایى زانكۆى ئیفرى‌
وه‌لامى چه‌ند پرسیارێك گرنگ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی‌ به‌ینی‌ ژن و میرد
وتاره‌گه‌رمه‌كانی‌ مزگه‌وتی‌ ئیمان هه‌ڵه‌شه‌یی‌ پێوه‌ دیار بوو
محمد پێخه‌مبه‌ر (د.خ)به‌رزی‌ و به‌ڕێزی‌ پیاو به‌ مامه‌ڵه‌كردنی‌ له‌گه‌ڵ ژناندا ده‌كاته‌ پێوه‌ر
گه‌وره‌ترین درۆی‌ مرۆچ له‌ مێژوودا ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ به‌ زمان و به‌ ناوی‌ خوداوه‌ قسه‌ی‌ كردووه‌
یه‌كه‌م هه‌نگاو به‌ره‌و عه‌قڵ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م بزمار بۆ تابووتی‌ ئیسلام
ئێستخارە چییە؟

نوێژى ئيستخاره چۆن ده كرێ و چ دوعايه ك ده خوێندرێت؟
من پێشتر زۆر نوێژم چوە .یان هەندیكیانم بە ئەنقەست چواندوە .بەلام ئیستا زۆر بەشیمانم.چۆن قەرەبوی بكەمەوە.

په نجه جولاندن له کاتی تحیات سونته؟

ئایا له‌ ئیسلامدا سێكسى ته‌له‌فونى زینایه‌؟

سبەی لەپەرلەمان چی روو دەدات؟

29/10/2017
سالار مةحمود
پێویست بە چاوەڕوانییەكی زۆر ناكرێت لەپەرلەمانەوە كارێك بكرێت گۆڕانكاری لە گوزەرانی خەڵك بەرەو باش بون، یان گۆڕانكاری لەبەڕێوەبردنی هەرێمی كوردستان بكرێت. ئەوی هەیە وا پێدەچێ كاك مەسعود پەرلەمان دەستكراوە دەكات مادە (۱٠) لەیاسای سەرۆكایەتی هەرێم لابدرێ بۆ ئەوەی پەرلەمان بتوانێ یاساو بڕیار دەر بكات. چونكە بەپێی مادە دەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم ژمارە(۱)ی ساڵی ۲٠٠۹ بۆ بەركاربوونی هەریاسایەك كەلەپەرلەمانەوە دەردەچێ پێویستی بەمەرسومی هەرێمییە.
هەروەها دەسەڵاتەكانی تری سەرۆكی هەرێم دەدرێ بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمەش بە بەگەڕخستنی مادە (۱٤) لەیاسای سەرۆكایەتی هەرێم دەبێ كە هاتووە (لە حاڵەتی دیارنەبوونی سەرۆكی هەرێم بەهەر هۆیەك بێ، ئەوا سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەرك و فەرمانەكانی رادەپەڕێنێ)، تەنیا فەرماندەیی هێزی چەكدار لەلای خۆی و كاك كۆسرەت بمێنێتەوە.
هەروەها راستیەكی شاراوە هەیەو هێشتا هیچ لایەن و كەناڵێكی راگەیاندن تیشكیان نەخستۆتە سەر یا دركیان پێنەكردوە ئەویش ئەوەیە بە درێژكردنەوەی ساڵێكی ماوەی پەرلەمان واتە درێژكردنەوەی مانەوەی بارزانی بۆ ساڵێكی تر تا هەڵبژاردنی ئایندە. چونكە لە بڕیارەكەی ئەنجومەنی شورادا كە بارزانی لەسەر ئەو بنەمایە بەردەوام بوو لەسەر كارەكەی و لە مومارەسە كردنی پۆستەكەی دەڵێ سەرۆكی هەرێم بەردەوام دەبێ لە پۆستەكەی تا هەڵبژاردنی ئایندە، بەم مانایە دواخستنی هەڵبژاردن بەدرێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان بوو، بەو مانایەش مانەوەی بارزانی بۆ ساڵێكی تر!!!
بۆیە سبەینێ گۆڕانكاریەكی ئەوتۆ روونادات. گۆڕانكاری ئەوەیە نامەی دەستلەكاركێشانەوە بنێرێتە پەرلەمان وەك كۆتایی هاتن یان دەستبەرداربونی لەو شوێنە و پەرلەمان كەسێكی تر دیاری بكات بۆ ئەو پۆستەو رای بسپێرێ بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بەهەماهەنگی لەگەڵ پەرلەمان.
یان داوای هەڵوەشانەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بكات. ئەمەش لەدەسەڵاتی بارزانی نییە، بۆیە دەكرێ تەنیا وەك پێشنیار بیخاتە بەردەم پەرلەمان. ئەم كارەش ئاسان نییە چونكە دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم دامەزراوەیەكی دەستوریە.
لەوانەیە لە نامەكەدا داوای پەسەندكردنی ئەنجومەنی سیاسی كوردستان بكات بۆ پرسە نیشتمانیەكان، لەمەشدا خۆی وەك سەرۆكی ئەنجومەنەكە بناسێنێ.
لەهەموو بارێكدا ئاڵوگۆڕێكی شكڵی دەبێ و ناكرێ چاوەڕوانی گۆڕانكاریەكی ئەوتۆ بكرێت لەبەڕێوەبردن لەهەرێمی كوردستان.