كانت ده‌ڵێت"به‌جۆرێك به‌ كه‌ بتوانیت به‌ هه‌ركه‌سێك بڵێیت وه‌ك من ڕه‌فتار بكه‌"‌    د.عه‌لی شه‌ریعه‌تی،ده‌لێت" ئه‌وه‌ی له‌ ناوه‌ڕۆكی حه‌ج نه‌گه‌یشتبێت له‌ مه‌كه‌ به‌ جانتایه‌كی پـڕ له‌ دیاری و به‌ مێشكێكی به‌تاڵەوە دەگەڕێتەوە"‌    سه‌ید قوتب ده‌لێت : په‌رستنی‌ خودا له‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ به‌ ته‌نها ئه‌و به‌ خودا دابنرێت،چ له‌ عه‌قیده‌دابێت،یان چ له‌ په‌ رستن و چ له‌ یاساو شه‌ریعه‌تدابێت ‌    كارڵ پۆپەر ده‌لێت : كەسانێك كە بەڵێنی بەهەشتمان بۆ ئەو دنیا دەدەنێ‌، خۆیان ئەم دنیایان لێ كردوین بە جەهنم ‌    ئیبن مه‌سعودفه‌رمویه‌تی‌"ئه‌گه‌ر كه‌سێك 70 ساڵ له‌ خه‌ڵوه‌تدابێت و خواپه‌رستی‌ بكات،به‌ڵام كه‌سێكی‌ زاڵمی‌ خۆش بوێت ،ئه‌وا خوایی‌ گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا زیندوی‌ ده‌كاته‌وه‌"‌    مەولاناى رۆمی - عشق وەک دەستنوێژ وایە، سوبحانەڵا هەر ئەوەندەى شکت کرد، ئەشکێت.. ‌
جیاوازی لە نێوان سیحری ساحیران و كەڕاماتی پیاو چاكان..
جیاوازی لە نێوان سیحری ساحیران و كەڕاماتی پیاو چاكان..

مامۆستا علي خان
سەرەتا بۆ باسكردنی ئاوها بابەتێك؟ بەداخەوە باسی جیاوازی نێوان كەڕامات وسی‌
مه‌لا محه‌مه‌دی‌ چروستانی‌ مامۆستای‌ شیعر و ئیمان ‌

مه‌لا محه‌مه‌دی‌ چروستانی‌ مامۆستای‌ شیعر و ئیمان ‌ ‌

ئا: زاهیر سدیق
چروستانی‌ یه‌كێكه‌ له‌ شاعیرانی‌ كورد، هه‌ر له‌منداڵییه‌وه‌ له‌كه‌شێكی‌
مێژووى کاکه‌ییه‌کان؛ ئایین و باوه‌ڕى یارسان
مێژووى کاکه‌ییه‌کان؛ ئایین و باوه‌ڕى یارسان

بابه‌تی تایبه‌ت
"له‌ ترسى خوداوه‌ ئێمه‌ دیندارى ناکه‌ین، به‌ڵکو له‌ خۆشه‌ویستیمانه‌و‌
ئایین و پێوەندییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی کوردستان لە دیدی پرۆفیسۆر مارتین ڤان بروینسێن

ئایین و پێوەندییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی کوردستان لە دیدی پرۆفیسۆر مارتین ڤان بروینسێن

سەباح موفیدی
مارتین ڤان بروینسێن (لەدایکبووی 10ی تەموزی 1946) مرۆڤناس و نووسەری ‌
دكتۆر عوزێر حافز : دوور نییه‌، لایه‌نێكى ئیسلامى دروست ببێت

دكتۆر عوزێر حافز : دوور نییه‌، لایه‌نێكى ئیسلامى دروست ببێت

جودى نیوز: تایبه‌ت
دكتۆر عوزێر حافز نه‌زیر، ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌ڕله‌مانى عێراق، له‌سه‌ر‌
قەشە ریان بولص عطو : پیاوانی ئایینی رۆڵی ریفۆرمیان لە كۆمەڵگەدا هەیە قەشە ریان بولص عطو : پیاوانی ئایینی رۆڵی ریفۆرمیان لە كۆمەڵگەدا هەیە‌

كریستیانەكان بەگرنگییەوە دەڕواننە داهاتووی كوردستان و ئەو هەڕەشانەی هەرێمەكە رووبەڕوویان د‌
" ئه‌وه‌ى ڕیفۆڕمى ئاینى فه‌رزى ده‌كات واقعێكى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ نه‌ك بیرمه‌ندو ده‌سه‌ڵات "‌
ئا: شیروان محه‌مه‌د ئه‌مین
دكتۆر عادل باخه‌وان،نوسه‌رو ڕۆشنبیر، مامۆستایى زانكۆى ئیفرى‌
وه‌لامى چه‌ند پرسیارێك گرنگ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی‌ به‌ینی‌ ژن و میرد
وتاره‌گه‌رمه‌كانی‌ مزگه‌وتی‌ ئیمان هه‌ڵه‌شه‌یی‌ پێوه‌ دیار بوو
محمد پێخه‌مبه‌ر (د.خ)به‌رزی‌ و به‌ڕێزی‌ پیاو به‌ مامه‌ڵه‌كردنی‌ له‌گه‌ڵ ژناندا ده‌كاته‌ پێوه‌ر
گه‌وره‌ترین درۆی‌ مرۆچ له‌ مێژوودا ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ به‌ زمان و به‌ ناوی‌ خوداوه‌ قسه‌ی‌ كردووه‌
یه‌كه‌م هه‌نگاو به‌ره‌و عه‌قڵ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م بزمار بۆ تابووتی‌ ئیسلام
ئێستخارە چییە؟

نوێژى ئيستخاره چۆن ده كرێ و چ دوعايه ك ده خوێندرێت؟
من پێشتر زۆر نوێژم چوە .یان هەندیكیانم بە ئەنقەست چواندوە .بەلام ئیستا زۆر بەشیمانم.چۆن قەرەبوی بكەمەوە.

په نجه جولاندن له کاتی تحیات سونته؟

ئایا له‌ ئیسلامدا سێكسى ته‌له‌فونى زینایه‌؟

هێڵی ٣٦ بۆ ئێستا مانای چیە!

3/11/2017
سەلیم کۆیی
لەدوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی ۱۹۹۱ و کۆڕەوە ملیۆنیەکەی هاووڵاتیانی باشوری کوردستان، ئەوکات ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە سەپاندنی بڕیاری ٦۸٦ هێڵی ۳٦ی دیاری کرد بۆ پاراستنی خەڵکی هە‌رێمی کوردستان لەدەست ڕژێمی بەعس و سوپای عێراق، ئەوکات حکومەتی عێراق وبەرەی کوردستانی بەبڕیارەکە پابەندکران، بەڵکو بەرەی کوردسانی بەجۆرێک مەمنون بوو تەنانەت بیریان لەوە نەکردەوە بڕیارەکە ماوەکەی چەندەو تاکەی دەخایەنێ، لەوەش سەیرتر ئەوەش یەکلایی نەکرایەوە ئاخۆ دیاریکردنی هێڵی سی وشەش تەنها مەبەست لێی پاراستنی خەڵکەکەیە یان دیاری کردنی سنوری کوردستانیشە بۆ هەر کات حکومەتی ناوەند بیەوێ؟

ڕوونە لەئێستادا بوە بەسەنەدێکی یاسایی بۆ حکومەتی عێراق بەپاڵپشتی ئەمەریکاو وڵاتان لە دیاریکردنی سنوری کوردستان، لەکاتێک دا ڕژێمی سەددام ڕوخێنرا و لەساڵی ۲۰۰٥ دەستوری نوێ بۆ وڵات بەڕەزامەندی هەمووان پەسەند کرا، هەروەک لەدەستورەکەدا ماددەی ۱٤۰ لەچەند بڕگەیەکدا بونی هەیە، بەواتایەکی تر چۆن دەکرێت لەئێستادا دوای دروستکردنەوەی دەوڵەتێکی نوێ و نەمانی مەترسیەکان کە بڕیاری ٦۸٦ ی بۆ دەرچوو، هێشتا بڕیارەکە کاری پێبکرێ؟ دیارە لەدوای زیندوکردنەوەی هێڵی سی وشەش ماددەی سەد و چل و ناوچە کێشەلەسەرەکان لەدەستمان دەچێ .

ڕەنگە بوترێ هێڵی سی وشەش بۆ پاراستنی خەلكی هەرێمی كوردستان بوو لە دەستی ڕژێم بەعس، دەی خۆئێستا ڕژێمی بەعس نەماوە ئێمە بەشداربوین لەبونیادنانەوەی حکومەت و پەڕلەمان و دامەزراوەکانی تر، ئەی چۆن دەكرێ‌ هێز كۆبكرێتەوە بە درێژایی هێلی سی وشەش سوپا و هێزەعێراقیەکان و پێشمەرگە سەنگەر لەیەکتربگرن، ئەوە لە كاتێكدا باس لە كەمكردنەوەی هێز دەكرێت لە هەرێمی كوردستان، یەكێک لە بڕیارەكانی عێراق کە دەیەوێت جێ بە جێی بكات و ولاتان پشتیوانی لێ دەكەن هێزی پێشمەرگە دوای كەمكردنەوە و ڕێكخستنی ببێتە بەشێك لە سوپای عێراق، ئەی ئەو كات هێڵی سی وشەش چی لێ بەسەردێ، وە ئەگەر بڕیارەكانی عێراق كە دەری كردوە لە هەرێم جێ‌ بە جێ‌ بكرێت چ واتایەك بۆ دەسەلات لە هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە، ئەو كات هێزمان بۆ چی یە؟ دەسەڵاتی کوردی لە هەرێمی كوردستان لەبەردەم بەرپرسیاریەتیەكی گەورەو گۆڕانكارییەكی جدی دایە ئەگەر بیكات، ئەگەرنا شارەكانی هەرێمیش وەكو شارەكانی كەركوك و ئەوانی تری بەسەر دێت.