كانت ده‌ڵێت"به‌جۆرێك به‌ كه‌ بتوانیت به‌ هه‌ركه‌سێك بڵێیت وه‌ك من ڕه‌فتار بكه‌"‌    د.عه‌لی شه‌ریعه‌تی،ده‌لێت" ئه‌وه‌ی له‌ ناوه‌ڕۆكی حه‌ج نه‌گه‌یشتبێت له‌ مه‌كه‌ به‌ جانتایه‌كی پـڕ له‌ دیاری و به‌ مێشكێكی به‌تاڵەوە دەگەڕێتەوە"‌    سه‌ید قوتب ده‌لێت : په‌رستنی‌ خودا له‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ به‌ ته‌نها ئه‌و به‌ خودا دابنرێت،چ له‌ عه‌قیده‌دابێت،یان چ له‌ په‌ رستن و چ له‌ یاساو شه‌ریعه‌تدابێت ‌    كارڵ پۆپەر ده‌لێت : كەسانێك كە بەڵێنی بەهەشتمان بۆ ئەو دنیا دەدەنێ‌، خۆیان ئەم دنیایان لێ كردوین بە جەهنم ‌    ئیبن مه‌سعودفه‌رمویه‌تی‌"ئه‌گه‌ر كه‌سێك 70 ساڵ له‌ خه‌ڵوه‌تدابێت و خواپه‌رستی‌ بكات،به‌ڵام كه‌سێكی‌ زاڵمی‌ خۆش بوێت ،ئه‌وا خوایی‌ گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا زیندوی‌ ده‌كاته‌وه‌"‌    مەولاناى رۆمی - عشق وەک دەستنوێژ وایە، سوبحانەڵا هەر ئەوەندەى شکت کرد، ئەشکێت.. ‌   
جیاوازی لە نێوان سیحری ساحیران و كەڕاماتی پیاو چاكان..<br> جیاوازی لە نێوان سیحری ساحیران و كەڕاماتی پیاو چاكان..

مامۆستا علي خان
سەرەتا بۆ باسكردنی ئاوها بابەتێك؟ بەداخەوە باسی جیاوازی نێوان كەڕامات وسی‌
مه‌لا محه‌مه‌دی‌ چروستانی‌ مامۆستای‌ شیعر و ئیمان ‌
‌<br> مه‌لا محه‌مه‌دی‌ چروستانی‌ مامۆستای‌ شیعر و ئیمان ‌ ‌

ئا: زاهیر سدیق
چروستانی‌ یه‌كێكه‌ له‌ شاعیرانی‌ كورد، هه‌ر له‌منداڵییه‌وه‌ له‌كه‌شێكی‌
مێژووى کاکه‌ییه‌کان؛ ئایین و باوه‌ڕى یارسان <br> مێژووى کاکه‌ییه‌کان؛ ئایین و باوه‌ڕى یارسان

بابه‌تی تایبه‌ت
"له‌ ترسى خوداوه‌ ئێمه‌ دیندارى ناکه‌ین، به‌ڵکو له‌ خۆشه‌ویستیمانه‌و‌
 ئایین و پێوەندییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی کوردستان لە دیدی پرۆفیسۆر مارتین ڤان بروینسێن
 <br> ئایین و پێوەندییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی کوردستان لە دیدی پرۆفیسۆر مارتین ڤان بروینسێن

سەباح موفیدی
مارتین ڤان بروینسێن (لەدایکبووی 10ی تەموزی 1946) مرۆڤناس و نووسەری ‌
دكتۆر عوزێر حافز : دوور نییه‌، لایه‌نێكى ئیسلامى دروست ببێت
<br> دكتۆر عوزێر حافز : دوور نییه‌، لایه‌نێكى ئیسلامى دروست ببێت

جودى نیوز: تایبه‌ت
دكتۆر عوزێر حافز نه‌زیر، ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌ڕله‌مانى عێراق، له‌سه‌ر‌
 قەشە ریان بولص عطو : پیاوانی ئایینی رۆڵی ریفۆرمیان لە كۆمەڵگەدا هەیە قەشە ریان بولص عطو : پیاوانی ئایینی رۆڵی ریفۆرمیان لە كۆمەڵگەدا هەیە‌

كریستیانەكان بەگرنگییەوە دەڕواننە داهاتووی كوردستان و ئەو هەڕەشانەی هەرێمەكە رووبەڕوویان د‌
 " ئه‌وه‌ى ڕیفۆڕمى ئاینى فه‌رزى ده‌كات واقعێكى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ نه‌ك بیرمه‌ندو ده‌سه‌ڵات "‌
ئا: شیروان محه‌مه‌د ئه‌مین
دكتۆر عادل باخه‌وان،نوسه‌رو ڕۆشنبیر، مامۆستایى زانكۆى ئیفرى‌
وه‌لامى چه‌ند پرسیارێك گرنگ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی‌ به‌ینی‌ ژن و میرد
وتاره‌گه‌رمه‌كانی‌ مزگه‌وتی‌ ئیمان هه‌ڵه‌شه‌یی‌ پێوه‌ دیار بوو
محمد پێخه‌مبه‌ر (د.خ)به‌رزی‌ و به‌ڕێزی‌ پیاو به‌ مامه‌ڵه‌كردنی‌ له‌گه‌ڵ ژناندا ده‌كاته‌ پێوه‌ر
گه‌وره‌ترین درۆی‌ مرۆچ له‌ مێژوودا ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ به‌ زمان و به‌ ناوی‌ خوداوه‌ قسه‌ی‌ كردووه‌
یه‌كه‌م هه‌نگاو به‌ره‌و عه‌قڵ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م بزمار بۆ تابووتی‌ ئیسلام
ئێستخارە چییە؟

نوێژى ئيستخاره چۆن ده كرێ و چ دوعايه ك ده خوێندرێت؟
من پێشتر زۆر نوێژم چوە .یان هەندیكیانم بە ئەنقەست چواندوە .بەلام ئیستا زۆر بەشیمانم.چۆن قەرەبوی بكەمەوە.

په نجه جولاندن له کاتی تحیات سونته؟

ئایا له‌ ئیسلامدا سێكسى ته‌له‌فونى زینایه‌؟

قەشە ریان بولص عطو : پیاوانی ئایینی رۆڵی ریفۆرمیان لە كۆمەڵگەدا هەیە


27/12/2016

كریستیانەكان بەگرنگییەوە دەڕواننە داهاتووی كوردستان و ئەو هەڕەشانەی هەرێمەكە رووبەڕوویان دەبێتەوە، بەتایبەتی هاتنی فیكری توندڕۆیی ئایینی كە ئەو جۆرە فیكرانە بەكۆمەڵگەی كوردستان نامۆیە، كریستیانەكان كوردستانیان بەخاكی لێبووردەیی و پێكەوەژیان ناسیوەو دەڵێن لەگەڵ برایانی كورد كەلتوور و مێژووی هاوبەشمان هەیە. سەبارەت بەو پرسە قەشە دكتۆر (ریان بولص عطو) راوێژكاری كاروباری كریستیانەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی و شارەزا لە زانستی كەنیسەی رۆژهەڵاتی لەم دیمانەیەدا وەڵامی پرسیارەكان دەداتەوە.

* كریستیانەكان وەكو پێكهاتەیەكی گرنگ لەعێراقدا رووبەڕووی رفاندن و كوشتن و دەركردن بوونەتەوە، ئێستاكە هەرێمی كوردستان تەنیا پێگەیەكی ئارامە بۆ كریستیانەكان لەناوچەكەدا، ئەمەش بۆ كەلتووری لێبووردەیی و پێكەوەژیان دەگەڕێتەوە كە كوردستان پێی ناسراوە، ئایا چی بكرێت بۆ ئەوەی رێگەنەدرێت فیكری توندڕۆیی لەكوردستاندا تەشەنە بكات؟
- پێشتر لەكوردستان لەسەر كەلتووری پێكەوەژیانی نێوان موسڵمان و كریستیان و ئایین و ئایینزاكانی دیكە قسەنەكراوە، چونكە كوردستان خاكی لێبووردەیی و پێكەوەژیان بووە، لەم بوارەشدا خاوەنی مێژووییەكی دوورو دەوڵەمەندو پڕسەروەریین، بەڵام لەم چەند ساڵەی دوایی و دوای بڵاوبوونەوەی فیكری توندڕۆیی و هاتنی فیكرو بۆچوونی نامۆ بەكۆمەڵگەكەمان ئەم باسانە دەستی پێكرد. بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان زۆر بەجددی دەڕواننە ئەم مەسەلەیەو ئەوان دەیانەوێت لایەنی جوانیی ئایین بپارێزن. تەشەنەكردنی فیكری توندڕۆیی ئایینی و تائیفی دوای هاتنی گروپە تیرۆرستییەكان بڵاوبووەوەو لەگەڵ هاتنی داعش ئەم فیكرە پڕمەترسییە وەكو پەتایەك بەعێراق و ناوچەكەدا زیاتر تەشەنەی كرد. ئێمەش لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی سەبارەت بەفیكری توندڕۆیی كۆنفرانسێكی گرنگمان سازداو دواتریش هەماهەنگ بووین لەگەڵ هەردوو وەزارەتی رۆشنبیری و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ ئەنجامدانی كۆنفرانسێكی دیكە، لەو كۆنفرانسانەدا تەوەری هەموو گوتارو بیروبۆچوون و توێژینەوەكانی بیرمەندو زاناو مامۆستایانی ئایینی، دژایەتیكردنی فیكری توندڕۆیی بوو، ئەم بیروبۆچوون و دەرئەنجامانەش پێویستی بەكردارو هەنگاوی بەپەلە هەیە، چونكە شوێنەواری فیكری تیرۆریستانی داعش و گروپە توندڕەوەكانی دیكە پێویستی بە رووبەڕووبوونەوەی مامۆستاو پیاوانی ئایینی و زاناو سەركردە و رۆشنبیران هەیە. بیری میانڕەویی و ئایینی رەسەن لەكۆمەڵگەی كوردستاندا پێشوازییەكی باشی لێدەكرێت، چونكە لێبووردەیی و پێكەوەژیان رەگ و ریشەیەكی قووڵی لەناو ئەم كۆمەڵگایە هەیە. كاتێكیش ناوچەی ئارام لەسەرەتای نەوەدەكاندا بۆ هەرێمی كوردستان لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە راگەیەندرا، ئەو كاتە هەرێمی كوردستان توانی زیاتر تایبەتمەندێتی خۆی بپارێزێت و كەلتووری پێكەوەژیانی نێوان ئایین و ئایینزاو نەتەوەكان بەهێزتر بێت، لەدوای رووخانی حكومەتی حزبی بەعسی فاشی و هاتنی فیكری توندڕۆیی ئایینی و تائیفی جارێكی دی كوردستان توانی بەردەوام بێت لەسەر ئەم تایبەتمەندێتییەی خۆی، بە رادەیەك كوردستان بووە پێگەیەك بۆ نیشتەجێبوونی كریستیان و ئێزیدی و كاكەیی و سابیئەی مەندایی و هەموو ئەو نەتەوەو ئایینزایانەی لەناوچەكانی دیكەی خوارو ناوەڕاست و دەشتی نەینەواو موسڵ هەڵدەهاتن، بەمەش كوردستان و سەركردایەتییەكەی رێزو تەقدیری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییان بەدەستهێنا، ئەو رێزو تەقدیرەش بوو وایكرد كاتێك داعشەكان شەڕی سەرتاسەری كوردستانیان كردو روویان كردە ئەم هەرێمە، دەیان وڵاتی رۆژئاوا هاتنەدەنگ و یارمەتی و هاوكاری پێشمەرگەو سەرۆكی هەرێمی كوردستان بكەن، بۆ ئەوەی پارێزگاری لەكۆمەڵگەیەك بكەن كە لەناوچەكەدا نموونەی پێكەوەژیانی نێوان نەتەوەو ئایین و ئایینزاكانە، لەم دواییەشدا وەزارەتی ئەوقاف بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئایینەكانی بۆ یەهودی و كاكەیی و سابیئەی مەندایی و زەردەشتی كردەوە، كە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی وەقفی ئایینی ئیسلام و وەقفی كریستیان و ئێزیدی دەبنە تەواوكەری یەكتر، ئەمەش پێكەوەژیان لەنێوان سەرجەم ئایین و ئایینزاكان جوانتر دەكات و رۆڵی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیش باشتر دەكات و دیراسەتی ئایینەكانیش لەپەرتووكێكدا چاپ دەكەن كە ئومێدم زۆرە ئەم پەرتووكە بكرێتە پەرتووكێكی خوێندن تاوەكو منداڵان و نەوەكانی داهاتوومان شارەزایی راستەقینەیان لە هەموو ئایینەكان هەبێت، ئەمەش هەنگاوی یەكەمە بۆ دژایەتیكردنی فیكری توندڕۆیی و گروپە تیرۆریستەكان.

* دوای ئەوەی لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگەی كوردستان داعش تێكشكا ئێستاكە ئەو گروپە چەكدارە وا خەریكە لەسەرانسەری عێراقدا دەردەكرێن، بەڵام مەترسیی مانەوەی فیكرە توندڕۆییەكەیان هەرماوە، بگرە دوای داعش، یاخود مەترسیی تەشەنەكردنی بیری توندڕۆیی تائیفیش هەیە، ئایا چۆن بتوانرێت فیكری داعشی و فیكری تایفەگەری بەهەموو شێوازەكانیەوە بنبڕبكرێت؟
- بڵاوبوونەوەی ئەمجۆرە فیكرە توندڕەوانەی داعش و گروپە تیرۆریست و توندڕەوەكانی دیكە زیان بەئایینی ئیسلام و سەرجەم ئایینە ئاسمانییەكانیش دەگەیەنێت، چونكە ئەو چەكدارانەی لەناو ریزەكانی داعش و گروپە ئیسلامییە توندڕەوەكاندا شەڕدەكەن و بەناوی ئایینەوە كاری رفاندن و كوشتن و سەربڕین و دەستبردن بۆ نامووس و دزینی ماڵ و موڵكی خەڵكی ئەنجام دەدەن، لەكاتێكدا سەرجەم ئایینەكان بەئایینی ئیسلامیشەوە بێبەرییە لەو تاوان و هەڵسوكەوتانە. لەگەڵ هاتنی داعش و پەلاماردانی هەرێمی كوردستان و ئەنجامدانی تاوانی كۆمەڵكوژی دژ بە كوردی ئێزیدی ئەم هەرێمە لەبەردەم چەندین تەحەددای گەمارۆی ئابووری و هاتنی بەلێشاوی ئاوارەو ململانێی ناوخۆییدا بوو، بەڵام بەهەوڵ و هیممەتی پێشمەرگەو سەرۆكی هەرێمی كوردستان و خەڵكی كوردستان و لەناویاندا زاناو مامۆستاو پیاوانی ئایینی توانرا رووبەڕووی ئەو فیكرە توندڕۆییە ببینەوە، بەڵام بەداخەوە لەزۆربەی ناوچەكانی دەوروبەری كوردستان پیاوانی ئایینی نەیانتوانی بەهاوشێوەی زاناو مامۆستاو پیاوانی ئایینی بگەڕێنەوە بۆ رەسەنایەتی ئایین و دەق و فەرموودە راستەقینەكانی ئایین كە لایەنی خێرو خۆشی بۆ مرۆڤ و لێبووردەیی تێدایە، لێرە دروستكردنی كۆمەڵگەی خۆشگوزەرانی تێڕوانینی خەڵكی و زۆرینەی مامۆستاو پیاوانی ئایینییە، كە خێر بەسەر شەڕدا زاڵ دەكات، ئەمەش لەچوارچێوەی كۆمەڵگەیەكی دیموكراتی كە بەها پیرۆزەكانی مرۆڤایەتی لەپێشەنگی هەموو بەهاكانەوە بێت.

* باسی پێشمەرگەتان كرد وەكو هێزێكی سەربازی بۆ پاراستنی سنوورەكان، ئایا ئێوە وەكو پیاوانی ئایینی چۆن دەتوانن پاڵپشتی ئەو هێزە بكەن بۆ ئەوەی لە رووی فیكریشەوە سەركەوتوو بین بەسەر بیری توندڕۆییدا؟
- رۆڵی هێزی پێشمەرگەو بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نەك تەنیا پارێزەری خاك و كۆمەڵگەكەمان بووە، بەڵكو لەچوارچێوەی پاراستنی بەها بەرزەكانی مرۆڤایەتییەوە دێت، هەر ئەمەشە وای كردووە ئێمە دەڵێین ئەمڕۆ پێشمەرگە لەبری هەموو جیهان شەڕی دژی داعش دەكات، چونكە پێشمەرگە بێ جیاوازی بەرگری نەك تەنیا لەپێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكەی كوردستان دەكەن، بەڵكو بەرگری لەو لێقەوماوانەش دەكەن كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی فیكریی توندڕۆیی ئایینی و تائیفییەوە روویان لەهەرێمی كوردستان كردووە. ئێمەش نزاو كڕنووش بۆ خوا دەكەین بۆ پاراستنی پێشمەرگەو سەركردایەتییەكەی و لەخودا دەپاڕێینەوە گیانی پاكی شەهیدان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و شەڕو هەڕەشە لەوڵاتەكەمان دووربخاتەوە، ئەمڕۆ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە لەسەنگەری پێشەوەی پارێزەری هەموو ئایین و ئایینزاكانی كوردستانن و زاناو پیاوانی ئایینیش پاڵپشت و هاوكاری بنبڕكردنی فیكری توندڕەویین. ئەم رۆڵی پێشمەرگەو سەركردایەتی كوردستان لەهەموو ناوەندە نێودەوڵەتییەكان شانازی پێوەدەكەین و لە رۆژانی یەكشەممەدا لەكەنیسەكان نوێژو نزا بۆ پاراستنی پێشمەرگە دەكەین و لەخودا دەپاڕێینەوە كە پارێزگاری لەسەرۆكی هەرێم و هەموو ئەو كەسانە بكات كە بەرگری لە خاك و خەڵكی كوردستان دەكەن و كوردستان بەخاكی پێكەوەژیان و ئاشتی و ئارامی دەهێڵنەوە.
* كریستیانەكانی موسڵ و دەشتی نەینەوا لەهەرێمی كوردستان داوای مانەوەی هێزی پێشمەرگەو زەمانەتی نێودەوڵەتی دەكەن بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانیان و ئاوەدانی بكەنەوە؛ ئایا ئێوە وەكو پیاوانی ئایینی كریستیان لەمبارەیەوە چی دەڵێن؟
- ئێمە وەكو پیاوانی ئایینی لەسەرجەم ناوەندە ئایینی و بڕیاربەدەستە نێودەوڵەتییەكاندا ئاماژەمان بەو رۆڵە كردووە، شانازی بەو پێشمەرگانەشەوە دەكەین كە لە پێكهاتەی كریستیانەكان لەناو ریزەكانی وەزارەتی پێشمەرگەدان، ئێمە دژی ئەوەین كریستیانەكان وەكو گروپی چەكداری سەیربكرێن و بخرێنە ناو ریزەكانی حەشدو میلیشیاكانەوە، بەڵكو پێویستە لەناو ریزەكانی وەزارەتی پێشمەرگەدا بن و لەتەنیشت پێشمەرگەو برا كوردە موسڵمانەكانیان پارێزگاری لەقەزاو ناحیەو گوندە كریستیانەكان بكەن. سەبارەت بەناوچەی دەشتی نەینەواو گەڕانەوەی بۆ سەر هەرێمی كوردستان ئەوە بۆ خواست و ویستی دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەگەڕێنمەوە بەكریستیان و ئێزیدی و كوردو شەبەكەوە، چونكە من خەڵكی عەینكاوەم و وەكو پیاوێكی ئایینی كریستیان شانازی بەوەوە دەكەم كە لە ناوجەرگەی كوردستاندام، هەروەكو چۆن شانازی بەهەرێمەكەمەوە دەكەم كە توانی ئاوارەكانی كریستیان لەهەرێمی كوردستاندا نیشتەجێ بكات. كریستیانەكانی دەشتی نەینەواش ئازادن چۆن بیر لەداهاتوو و زەمانەتی ژیانیان دەكەنەوە، بەڵام من دڵنیام بەبێ بوونی پێشمەرگەو هێزێكی نێودەوڵەتی گەڕانەوەی كریستیانەكان بۆ دەشتی نەینەوا وا ئاسان نابێت.

* كریستیانەكانی عێراق و ناوچەكانی دەشتی نەینەواو موسڵ ژمارەیەكیان لەهەرێمی كوردستان نیشتەجێن و ژمارەیەكی دیكەیان كۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات كردووە، ئایا بۆ راگرتنی ئەو كۆچە چیتان كردووە؟
- كۆچكردنی كریستیانەكان و دەركردنیان لەعێراق ستراتیژی و بەرنامەیەكی داڕێژراوی ئەو گروپە چەكداری و فیكرە توندڕۆیە بووە، بەداخەوە ئەمە نەزیفێكە لەبواری سەرمایەی مەعریفی و فیكری میانڕۆیی. وەكو كەنیسەو پیاوانی ئایینی ئێمە ناتوانین زۆر لەكریستیانەكان بكەین بمێننەوە لەخاك و وڵاتێكدا كە هیچ بەهایەك بۆ مرۆڤایەتی تێدا نەمێنێتەوە، وەكو پیاوانی ئایینی پاڵپشتی و پشتگیری پێشمەرگەمان كردووەو داوامان لە پاپای ڤاتیكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردووە پاڵپشتی پێشمەرگەو كوردستان بكەن، قەداسەتی پاپای فاتیكان لەیەكەم رۆژی هێرشەكانی داعش بۆ سەر عێراق و كوردستان و كۆچكردنی بەلێشاوی كریستیان و ئێزیدییەكان بۆ هەرێمی كوردستان داوای لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد بەهانای كوردستان و هەموو ئەو هێزانەوە بچن كە پارێزگاری لەخەڵك دەكەن، راوبۆچوونی ڤاتیكانیش ئەوەیە هاوكاری ئەو خەڵكە بكرێت لەناوچەكانی خۆیاندا بۆ ئەوەی پارێزگاری لەخاكی باوك و باپیرانیان بكەن، هەر ئەمەش هەڵوێستی فەرمی كەنیسەی باڵایە لە پاپاو باتریرك و سەرۆكایەتییەكانی دیكەی كریستیان، تەنانەت بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان چەندین جار داوای لەكریستیانەكان كردووە بۆ ئەوەی بمێننەوەو پارێزگاریشیان لێدەكات، بەڵام پێویستە هۆكاری كۆچكردن لە بێ متمانەیی و نیگەرانی خێزان و كەسەكان بڕەوێنینەوەو ژیانێكی ئارام و ئاسوودەو خۆشگوزەران بۆ هەموو تاكێك زامن بێت، تاوەكو سنوورێك بۆ كۆچكردن دابنێین، مرۆڤ ئازادە لەكوێ دەژی، بەڵام خۆدەبێت چارەسەری هۆكاری كۆچكردن بكەین.

* لەهەرێمی كوردستانیش ناوبەناو هەوڵ بۆ نانەوەی ناسەقامگیری و فیتنە هەیە. ئایا ئێوە وەكو پیاوانی ئایینی كریستیان چۆن لەو مەسەلەیە دەڕوانن؟
- من وەكو پیاوێكی ئایینی پێموایە بۆ رێگرتن لەم ناكۆكی و ململانێ و فیتنەیە پێویستە سەرەتا لە پەروەردەو لایەنی هۆشیارییەوە دەست پێبكەین، تاوەكو لەدۆخە ناسك و هەستیارەكاندا تاكەكانی ناو كۆمەڵگە فریو نەدرێن، ئەمەش پێویستی بە ریفۆرم و دامەزرانی حوكمڕانییەكی بەهێز هەیە كە رێگر بێت لەچاندنی فیكری توندڕۆیی و دەمارگیری، ئەمەش تەنیا ئەركی دەسەڵات و رۆشنبیران نییە، بەڵكو ئەركی زاناو مامۆستاو پیاوانی ئایینیشە كە دەبێت وەكو بێلایەنێكی سیاسی مامەڵە بكەن، زاناو مامۆستاو پیاوانی ئایینی هەڵگری پەیامێكی بەرزی مرۆڤایەتین، نەك هەڵگری فیكرو بیروبۆچوون و ئەجیندەی حزبی، ئەوان ئەركیان نییە خەڵكی دژی دەسەڵات هان بدەن، بەڵكو ئەركەكەیان زۆر گەورەیە لەئاراستەكردنی دەسەڵات بەرەو چاكسازی و ریفۆرم لەپێناو خزمەتی هەموو تاكێكی ناو كۆمەڵگە. ئێمە وەكو پیاوانی ئایینی كریستیان ئینتمای هیچ حزبێكی سیاسیمان نییەو بگرە قەدەغەیە قەشەو مەترانێك ئینتمای بۆ حزبێكی سیاسی هەبێت، ئایین لای ئێمە پێوەندی نێوان مەخلوق و خوایە، بەپێچەوانەی ئەمەوە دەچینە ناو بابەتی دیكەی سیاسی و حزبی، پیاوانی ئایینی رێپیشاندەری خەڵكن كە خواو ئایینەكەیان چییان پێ دەڵێت، نەك هاندانی خەڵكی بۆ دەمارگیری و تاوان و قووڵكردنەوەی ناكۆكیی نێوان پێكهاتەو چین و توێژەكان و ئایدیۆلۆژیەتەكان. ئێمە هەڵگری پەیامێكین كە خوای گەورە چی بەخشیوە بە مرۆڤ، پێویستە لەپێناو خێرو خۆشی خەڵكیدا بەكاری بهێنن، تاوەكو كۆمەڵگە لەئارامی و ئاشتی و سەقامگیریدا بێت، ئەمەش رۆڵی سەرجەم پیاوانی ئایینەكانە، پێویستە لەداعش و فیكری توندڕۆیی عیبرەت و وانە وەربگرین و چیتر رێگەنەدەین كەسانێك بەناوی ئایینە ئاسمانییەكانەوە دووبەرەكی و فیتنەو ناكۆكی بنێنەوەو زیان بەمرۆڤایەتی و كۆمەڵگەكان بگەیەنن.
‌گۆڤاری گوڵان