كانت ده‌ڵێت"به‌جۆرێك به‌ كه‌ بتوانیت به‌ هه‌ركه‌سێك بڵێیت وه‌ك من ڕه‌فتار بكه‌"‌    د.عه‌لی شه‌ریعه‌تی،ده‌لێت" ئه‌وه‌ی له‌ ناوه‌ڕۆكی حه‌ج نه‌گه‌یشتبێت له‌ مه‌كه‌ به‌ جانتایه‌كی پـڕ له‌ دیاری و به‌ مێشكێكی به‌تاڵەوە دەگەڕێتەوە"‌    سه‌ید قوتب ده‌لێت : په‌رستنی‌ خودا له‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ به‌ ته‌نها ئه‌و به‌ خودا دابنرێت،چ له‌ عه‌قیده‌دابێت،یان چ له‌ په‌ رستن و چ له‌ یاساو شه‌ریعه‌تدابێت ‌    كارڵ پۆپەر ده‌لێت : كەسانێك كە بەڵێنی بەهەشتمان بۆ ئەو دنیا دەدەنێ‌، خۆیان ئەم دنیایان لێ كردوین بە جەهنم ‌    ئیبن مه‌سعودفه‌رمویه‌تی‌"ئه‌گه‌ر كه‌سێك 70 ساڵ له‌ خه‌ڵوه‌تدابێت و خواپه‌رستی‌ بكات،به‌ڵام كه‌سێكی‌ زاڵمی‌ خۆش بوێت ،ئه‌وا خوایی‌ گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا زیندوی‌ ده‌كاته‌وه‌"‌    مەولاناى رۆمی - عشق وەک دەستنوێژ وایە، سوبحانەڵا هەر ئەوەندەى شکت کرد، ئەشکێت.. ‌
جیاوازی لە نێوان سیحری ساحیران و كەڕاماتی پیاو چاكان..
جیاوازی لە نێوان سیحری ساحیران و كەڕاماتی پیاو چاكان..

مامۆستا علي خان
سەرەتا بۆ باسكردنی ئاوها بابەتێك؟ بەداخەوە باسی جیاوازی نێوان كەڕامات وسی‌
مه‌لا محه‌مه‌دی‌ چروستانی‌ مامۆستای‌ شیعر و ئیمان ‌

مه‌لا محه‌مه‌دی‌ چروستانی‌ مامۆستای‌ شیعر و ئیمان ‌ ‌

ئا: زاهیر سدیق
چروستانی‌ یه‌كێكه‌ له‌ شاعیرانی‌ كورد، هه‌ر له‌منداڵییه‌وه‌ له‌كه‌شێكی‌
مێژووى کاکه‌ییه‌کان؛ ئایین و باوه‌ڕى یارسان
مێژووى کاکه‌ییه‌کان؛ ئایین و باوه‌ڕى یارسان

بابه‌تی تایبه‌ت
"له‌ ترسى خوداوه‌ ئێمه‌ دیندارى ناکه‌ین، به‌ڵکو له‌ خۆشه‌ویستیمانه‌و‌
ئایین و پێوەندییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی کوردستان لە دیدی پرۆفیسۆر مارتین ڤان بروینسێن

ئایین و پێوەندییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی کوردستان لە دیدی پرۆفیسۆر مارتین ڤان بروینسێن

سەباح موفیدی
مارتین ڤان بروینسێن (لەدایکبووی 10ی تەموزی 1946) مرۆڤناس و نووسەری ‌
دكتۆر عوزێر حافز : دوور نییه‌، لایه‌نێكى ئیسلامى دروست ببێت

دكتۆر عوزێر حافز : دوور نییه‌، لایه‌نێكى ئیسلامى دروست ببێت

جودى نیوز: تایبه‌ت
دكتۆر عوزێر حافز نه‌زیر، ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌ڕله‌مانى عێراق، له‌سه‌ر‌
قەشە ریان بولص عطو : پیاوانی ئایینی رۆڵی ریفۆرمیان لە كۆمەڵگەدا هەیە قەشە ریان بولص عطو : پیاوانی ئایینی رۆڵی ریفۆرمیان لە كۆمەڵگەدا هەیە‌

كریستیانەكان بەگرنگییەوە دەڕواننە داهاتووی كوردستان و ئەو هەڕەشانەی هەرێمەكە رووبەڕوویان د‌
" ئه‌وه‌ى ڕیفۆڕمى ئاینى فه‌رزى ده‌كات واقعێكى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ نه‌ك بیرمه‌ندو ده‌سه‌ڵات "‌
ئا: شیروان محه‌مه‌د ئه‌مین
دكتۆر عادل باخه‌وان،نوسه‌رو ڕۆشنبیر، مامۆستایى زانكۆى ئیفرى‌
وه‌لامى چه‌ند پرسیارێك گرنگ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی‌ به‌ینی‌ ژن و میرد
وتاره‌گه‌رمه‌كانی‌ مزگه‌وتی‌ ئیمان هه‌ڵه‌شه‌یی‌ پێوه‌ دیار بوو
محمد پێخه‌مبه‌ر (د.خ)به‌رزی‌ و به‌ڕێزی‌ پیاو به‌ مامه‌ڵه‌كردنی‌ له‌گه‌ڵ ژناندا ده‌كاته‌ پێوه‌ر
گه‌وره‌ترین درۆی‌ مرۆچ له‌ مێژوودا ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ به‌ زمان و به‌ ناوی‌ خوداوه‌ قسه‌ی‌ كردووه‌
یه‌كه‌م هه‌نگاو به‌ره‌و عه‌قڵ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م بزمار بۆ تابووتی‌ ئیسلام
ئێستخارە چییە؟

نوێژى ئيستخاره چۆن ده كرێ و چ دوعايه ك ده خوێندرێت؟
من پێشتر زۆر نوێژم چوە .یان هەندیكیانم بە ئەنقەست چواندوە .بەلام ئیستا زۆر بەشیمانم.چۆن قەرەبوی بكەمەوە.

په نجه جولاندن له کاتی تحیات سونته؟

ئایا له‌ ئیسلامدا سێكسى ته‌له‌فونى زینایه‌؟

دكتۆر عوزێر حافز : دوور نییه‌، لایه‌نێكى ئیسلامى دروست ببێت

5/4/2017
جودى نیوز: تایبه‌ت
دكتۆر عوزێر حافز نه‌زیر، ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌ڕله‌مانى عێراق، له‌سه‌ر لیستى یه‌كگرتووى ئیسلامى له‌ دیدارێكى تایبه‌ت به‌ جودى نیوز ڕایگه‌یاند" یه‌كگرتنى لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كان له‌ كۆنفرانسى داهاتوودا مه‌حاڵه‌" وتیشى"له‌وانه‌یه‌ سبه‌ى قۆناغه‌كه‌ وا بخوازێت له‌ نیوه‌ى كاره‌كانیاندا جیاببنه‌وه‌" سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌رى یه‌ك لیستى ئیسلامییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ئه‌و ده‌ڵێت" ئیسلامییه‌كان كه‌ له‌ ئیستادا 15 كورسیان له‌ په‌ڕله‌مانى كوردستان هه‌یه‌،ده‌توانن بۆ داهاتوو ڕێژه‌ى ده‌نگه‌كانیان به‌رز بكه‌نه‌وه‌ بۆ 25 كورسى"هه‌ر وه‌ك هێمایى بۆ ئه‌وه‌شكرد" هیچ دوور نییه‌، لایه‌نێكى ترى ئیسلامى دروست ببێت"

كۆنفرانسى سێ لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كه‌ بۆچییه‌، بۆ یه‌كگرتن یاخود بۆ دانانى به‌رنامه‌یه‌ له‌ داهاتوودا؟
چه‌ندین ئایه‌ت و فه‌رمووده‌ى سه‌روه‌رمان هه‌یه‌، كه‌ هانى مسوڵمانان ده‌دات به‌ یه‌كڕیزى، یه‌ك بڕیارى، به‌ڵام ته‌بیعه‌تى مرۆڤه‌كان ئه‌وه‌ ده‌خوازێت كه‌ جیاوازى له‌ بیركردنه‌وه‌ى هه‌ندێك هه‌ڵوێسته‌كردندا هه‌بێت، له‌ ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ دوو جیاوازى هه‌یه‌، ته‌فره‌قه‌ ده‌بێته‌ هۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بنچینه‌ى برایه‌تى،به‌ڵام هه‌بوونى ئیختیلاف ئاساییه‌، ئیسلامییه‌كایش كه‌به‌نیازن له‌ مانگى نیسان كۆنفرانس ببه‌ستن، پێموانییه‌ بۆ یه‌كگرتنى هه‌رسێ لایه‌نه‌كه‌بێت،چونكه‌ ئه‌وه‌ به‌ مه‌حاڵ ده‌زانم،به‌ڵام قۆناغه‌كه‌ ئه‌وه‌ ده‌خوازێت كه‌ مسوڵمانان له‌ جیهان به‌ گشتى و له‌ كوردستانیش به‌ تایبه‌تى پێویستیان به‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌نگاو به‌ره‌و یه‌كگرتووى بنێن و له‌ یه‌كترى نزیك ببنه‌وه‌و خاوه‌ن یه‌ك بڕیارو هه‌ڵوێست بن، ڕێگه‌ نه‌ده‌ن وڵاتانى تر له‌ بڕیاره‌كانیدا ده‌ست تێوه‌ردان بكه‌ن، ده‌كرێت له‌ ئیستاوه‌ كار بكه‌ن بۆ یه‌ك لیستى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوودا،چونكه‌ تێكچوونى بارودۆخ له‌ ناو لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كاندا به‌ تایبه‌ت له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌وه‌ نه‌خوازراوه‌،ئه‌وه‌ش پێویستى به‌ هێوركردنه‌وه‌ هه‌یه‌،له‌پێناو ئه‌وه‌ى كه‌ بتوانن سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست بهێنن.

ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ئیسلامییه‌كان پێكه‌وه‌ به‌یه‌ك لیست به‌شدارى بكه‌ن، ئایا دواى پرۆسه‌ى هه‌ڵباردن ده‌توانن له‌ هه‌موو بۆچوونه‌كاندا یه‌كگرتووبن و گه‌ره‌نتى بده‌ن به‌لایه‌نگرانیان كه‌ له‌ داهاتوودا یه‌ك لیستى هه‌ڵنه‌وه‌شێت؟
ده‌توانن پێكه‌وه‌ به‌ یه‌ك لیست به‌شدارى بكه‌ن به‌ڵام ناتوانن كورسى پێویست بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌كان له‌ هه‌رێم به‌ ده‌ست بهێنن،چونكه‌ پشكى شێر به‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌وێت، ئیسلامییه‌كان كه‌ له‌ ئیستادا 15 كورسیان له‌ په‌ڕله‌مانى كوردستان هه‌یه‌،ده‌توانن بۆ داهاتوو ڕێژه‌ى ده‌نگه‌كانیان به‌رز بكه‌نه‌وه‌ بۆ 25 كورسى،ئیستا له‌ په‌ڕله‌مانى عێراق یه‌كگرتوو 4 كورسى و برایانى كۆمه‌ڵ 3 كورسیان هه‌یه‌،ئه‌گه‌ر له‌وێش یه‌ك ده‌نگبن و ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى كه‌ زوویر بوون و ئاشتیان بكه‌نه‌وه‌، ئه‌و كات ده‌توانن بۆ داهاتوو كورسى زیاتر به‌ده‌ست بهێنن و كاریگه‌رییان زیاتر ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كان جیاوازییان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ گشتى بۆ خه‌ڵك مایه‌ى ئومێدى چاكه‌ن.

به‌ بڕواى تۆ گره‌نتى چییه‌ ئه‌گه‌ر له‌ داهاتوودا سێ حزبه‌ ئیسلامییه‌كه‌ى باشورى كوردستان، به‌ یه‌ك لیست به‌شدارییان كرد دواى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن جیانه‌بنه‌وه‌؟
هیچ گره‌نتییه‌ك نییه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر كۆنوس و په‌یماننامه‌یه‌كیش له‌ نێوانیادا واژوو بكرێت،چونكه‌ ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندى به‌ راِو بۆچوونه‌وه‌ هه‌یه‌،ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه‌ كاریگه‌رییان له‌ سه‌ر هه‌ندێك لایه‌ن هه‌یه‌،له‌وانه‌یه‌ به‌شدارى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ به‌ شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رى له‌سه‌ر یه‌كڕیزى و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى یه‌ك لیستى هه‌بێت، له‌وانه‌یه‌ سبه‌ى قۆناغه‌كه‌ وا بخوازێت له‌ نیوه‌ى كاره‌كانیاندا جیاببنه‌وه‌و هه‌ر كه‌س بچێت به‌لایى بڕیارو هه‌ڵویسته‌ى حزبه‌كه‌ى خۆیه‌وه‌،له‌ سیاسه‌تدا هه‌موو شتێك مومكین و ناموكینه‌.

پێشبینى ئه‌وه‌ ده‌كه‌یت به‌هۆى نزیكبوونه‌وه‌ى ئه‌م سێ لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌ له‌ یه‌كترى هێزێكى ترى ئیسلامى دروست ببێت؟
ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌رێكى كراوه‌یه‌، له‌ ئیستادا زیاتر له‌ پێنج سه‌د كه‌س ده‌توانن حزب پێكبهێنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هیچ دوور نییه‌، لایه‌نێكى ترى ئیسلامى دروست ببێت.

ئایا پێتوانییه‌ قه‌یرانى وایكردووه‌ ئیسلامییه‌كان له‌ یه‌كترى نزیك ببنه‌وه‌؟
مسوڵمانان به‌ هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه‌ نایانه‌وێت له‌ ڕێگه‌ى ئابورى نادروست باره‌گاو ڕێكخراو ڕاگه‌یاندنه‌كانیان به‌رده‌وام بكه‌ن، هیچ دوور نییه‌ كه‌ بودجه‌ى حزب نه‌ماوه‌و قه‌یرانى دارایش ڕووى كردۆته‌ ئه‌ندامانیان،ده‌سه‌لاتیش بیه‌وێت وا له‌ ئیسلامییه‌كان بكات به‌ بڕیاره‌كانیان ڕازی بن، قۆناغه‌كه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندى ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه‌،بێگومان ئه‌مانه‌ش هۆكارن بۆ نزیكبوونه‌وه‌ى لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كانى باشورى كوردستان له‌ یه‌كترى.

وه‌ك ئاشكرایه‌ ئه‌م سێ لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌ى كوردستان خاوه‌ن هێزى چه‌كدارى نین،ئایا ئه‌گه‌ر بۆ داهاتوو یه‌كگرتنى حزبیش ڕابگه‌یه‌نن، له‌به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌كانى تر ده‌بن به‌ پارسه‌نگێكى به‌هێز؟
قۆناغى چه‌كدارى له‌ جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌سه‌رچووه‌،ته‌نانه‌ت باسكردن له‌ چه‌ك بۆته‌ عه‌یبه‌، ئه‌مرۆ زمان و قه‌ڵه‌م و سمینار گرنگه‌،لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كان گرنگ نییه‌ خاوه‌ن چه‌ك بن،ئێستا ئه‌وه‌ ده‌ورى نه‌ماوه‌،چونكه‌ لایه‌نى تر چه‌كیان هه‌یه‌و له‌ گرفتدان، ئیسلامییه‌كانیش ئامانج له‌ یه‌كگرتنیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت كارى زیاتر بۆ ئاشته‌واى بكه‌ن،هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت جارێكى تر شه‌ڕى برا كوژى ڕوونه‌دات، له‌ جیاتى شه‌ڕى جه‌سته‌ شه‌ڕى فكر بكه‌ن، هه‌ر كه‌س هۆكاربێت بۆ ته‌قاندنى گوله‌یه‌ك مێژوو نه‌فره‌تى لێده‌كات.

ئایا به‌پێى خوێندنه‌وه‌ى تۆ به‌ به‌راوردى ساڵى 1991 بۆ دۆخى ئیستا هه‌ست ناكه‌یت خه‌ڵكى تامه‌زرۆیه‌ به‌ هه‌ڵگرتنى چه‌ك؟
له‌ ناو كورده‌وارى ئیمه‌دا هه‌ندێك شت هه‌یه‌، خه‌ڵكى ناتوانن خۆیانى لێ جیا بكه‌نه‌وه‌، یه‌كێك له‌وانه‌ چه‌كدارییه‌،هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ وا ده‌كات كه‌ خه‌ڵكى له‌به‌ر به‌تاڵبوونه‌وه‌ى گیرفان ده‌بن به‌ چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ ببێته‌وه‌ به‌ باو، هه‌ر لایه‌نێك ده‌سه‌ڵاتى هه‌بێت و بیر له‌ دروست كردنى هێزى چه‌كدارى بكاته‌وه‌ زیاتر پێكه‌وه‌ژیانى خه‌ڵك پاشه‌كشه‌ پێده‌كات .

ئه‌ى ئیسلامییه‌كان به‌م چه‌كه‌ ئیعلامییه‌ى كه‌ ئێستا هه‌یانه‌ ده‌توانن له‌ داهاتوودا پێگه‌یه‌كى به‌هێزتر بۆ خۆیان دروست بكه‌ن؟
سێ لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كه‌، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت و مه‌به‌ستیان بێت، هه‌وڵى بۆ بده‌ن، گرنگیبده‌ن به‌ ڕاگه‌یاندن بێگومان ده‌توانن خزمه‌ت به‌ خۆیان و گه‌لى كوردیش بكه‌ن، به‌ جۆرێك له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ به‌ڵێن به‌ خه‌ڵك بده‌ن كه‌ ئه‌و گه‌نده‌ڵى و كه‌موكورتییه‌كانه‌ى كه‌ خه‌ڵكى تر دروستیكردووه‌و چاره‌سه‌رى بۆ بدۆزنه‌وه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ جه‌ماوه‌رێكى زۆر په‌یدا ده‌كه‌ن.

زۆر جار ده‌وترێت پێویسته‌ سه‌ركده‌ى حزبه‌ سیاسییه‌كان خۆیان بچنه‌ په‌ڕله‌مان و شه‌ڕ بۆ مافى خه‌ڵك بكه‌ن، نه‌ك خه‌ڵكى تر بنێرن،ئایا له‌ داهاتوودا ئیسلامییه‌كان ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن؟
ئیسلامییه‌كان جار جاره‌ داهێنان ده‌كه‌ن،ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو كه‌سایه‌تى یه‌كه‌م له‌ ناو لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كان به‌شدارى بكه‌ن و خۆیان بچن بۆ په‌رله‌مان، بڕیار به‌ده‌ست خۆیان بن نه‌ك بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ حزب،ئه‌مه‌ سووننه‌تێكى حه‌سه‌نه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بتوانن ئه‌وه‌ بكه‌ن.

عوزێر حافز نه‌زیر له‌ 1ى 7ى 1957 له‌ ته‌وێڵه‌ له‌ دایكبووه‌
هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى به‌كالۆرس و ماسته‌رو دكتۆرایه‌
ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌ڕله‌مانى عێراق بووه‌ له‌سه‌ر لیستى یه‌كگرتووى ئیسلامى
ماوه‌ى 20 ساڵه‌ وه‌ك بانگخوازێكى ئیسلامى كار ده‌كات
ئه‌ندامى یه‌كێتى زانایانى ئیسلامى جیهانه‌