كانت ده‌ڵێت"به‌جۆرێك به‌ كه‌ بتوانیت به‌ هه‌ركه‌سێك بڵێیت وه‌ك من ڕه‌فتار بكه‌"‌    د.عه‌لی شه‌ریعه‌تی،ده‌لێت" ئه‌وه‌ی له‌ ناوه‌ڕۆكی حه‌ج نه‌گه‌یشتبێت له‌ مه‌كه‌ به‌ جانتایه‌كی پـڕ له‌ دیاری و به‌ مێشكێكی به‌تاڵەوە دەگەڕێتەوە"‌    سه‌ید قوتب ده‌لێت : په‌رستنی‌ خودا له‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ به‌ ته‌نها ئه‌و به‌ خودا دابنرێت،چ له‌ عه‌قیده‌دابێت،یان چ له‌ په‌ رستن و چ له‌ یاساو شه‌ریعه‌تدابێت ‌    كارڵ پۆپەر ده‌لێت : كەسانێك كە بەڵێنی بەهەشتمان بۆ ئەو دنیا دەدەنێ‌، خۆیان ئەم دنیایان لێ كردوین بە جەهنم ‌    ئیبن مه‌سعودفه‌رمویه‌تی‌"ئه‌گه‌ر كه‌سێك 70 ساڵ له‌ خه‌ڵوه‌تدابێت و خواپه‌رستی‌ بكات،به‌ڵام كه‌سێكی‌ زاڵمی‌ خۆش بوێت ،ئه‌وا خوایی‌ گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا زیندوی‌ ده‌كاته‌وه‌"‌    مەولاناى رۆمی - عشق وەک دەستنوێژ وایە، سوبحانەڵا هەر ئەوەندەى شکت کرد، ئەشکێت.. ‌
جیاوازی لە نێوان سیحری ساحیران و كەڕاماتی پیاو چاكان..
جیاوازی لە نێوان سیحری ساحیران و كەڕاماتی پیاو چاكان..

مامۆستا علي خان
سەرەتا بۆ باسكردنی ئاوها بابەتێك؟ بەداخەوە باسی جیاوازی نێوان كەڕامات وسی‌
مه‌لا محه‌مه‌دی‌ چروستانی‌ مامۆستای‌ شیعر و ئیمان ‌

مه‌لا محه‌مه‌دی‌ چروستانی‌ مامۆستای‌ شیعر و ئیمان ‌ ‌

ئا: زاهیر سدیق
چروستانی‌ یه‌كێكه‌ له‌ شاعیرانی‌ كورد، هه‌ر له‌منداڵییه‌وه‌ له‌كه‌شێكی‌
مێژووى کاکه‌ییه‌کان؛ ئایین و باوه‌ڕى یارسان
مێژووى کاکه‌ییه‌کان؛ ئایین و باوه‌ڕى یارسان

بابه‌تی تایبه‌ت
"له‌ ترسى خوداوه‌ ئێمه‌ دیندارى ناکه‌ین، به‌ڵکو له‌ خۆشه‌ویستیمانه‌و‌
ئایین و پێوەندییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی کوردستان لە دیدی پرۆفیسۆر مارتین ڤان بروینسێن

ئایین و پێوەندییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی کوردستان لە دیدی پرۆفیسۆر مارتین ڤان بروینسێن

سەباح موفیدی
مارتین ڤان بروینسێن (لەدایکبووی 10ی تەموزی 1946) مرۆڤناس و نووسەری ‌
دكتۆر عوزێر حافز : دوور نییه‌، لایه‌نێكى ئیسلامى دروست ببێت

دكتۆر عوزێر حافز : دوور نییه‌، لایه‌نێكى ئیسلامى دروست ببێت

جودى نیوز: تایبه‌ت
دكتۆر عوزێر حافز نه‌زیر، ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌ڕله‌مانى عێراق، له‌سه‌ر‌
قەشە ریان بولص عطو : پیاوانی ئایینی رۆڵی ریفۆرمیان لە كۆمەڵگەدا هەیە قەشە ریان بولص عطو : پیاوانی ئایینی رۆڵی ریفۆرمیان لە كۆمەڵگەدا هەیە‌

كریستیانەكان بەگرنگییەوە دەڕواننە داهاتووی كوردستان و ئەو هەڕەشانەی هەرێمەكە رووبەڕوویان د‌
" ئه‌وه‌ى ڕیفۆڕمى ئاینى فه‌رزى ده‌كات واقعێكى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ نه‌ك بیرمه‌ندو ده‌سه‌ڵات "‌
ئا: شیروان محه‌مه‌د ئه‌مین
دكتۆر عادل باخه‌وان،نوسه‌رو ڕۆشنبیر، مامۆستایى زانكۆى ئیفرى‌
وه‌لامى چه‌ند پرسیارێك گرنگ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی‌ به‌ینی‌ ژن و میرد
وتاره‌گه‌رمه‌كانی‌ مزگه‌وتی‌ ئیمان هه‌ڵه‌شه‌یی‌ پێوه‌ دیار بوو
محمد پێخه‌مبه‌ر (د.خ)به‌رزی‌ و به‌ڕێزی‌ پیاو به‌ مامه‌ڵه‌كردنی‌ له‌گه‌ڵ ژناندا ده‌كاته‌ پێوه‌ر
گه‌وره‌ترین درۆی‌ مرۆچ له‌ مێژوودا ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ به‌ زمان و به‌ ناوی‌ خوداوه‌ قسه‌ی‌ كردووه‌
یه‌كه‌م هه‌نگاو به‌ره‌و عه‌قڵ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م بزمار بۆ تابووتی‌ ئیسلام
ئێستخارە چییە؟

نوێژى ئيستخاره چۆن ده كرێ و چ دوعايه ك ده خوێندرێت؟
من پێشتر زۆر نوێژم چوە .یان هەندیكیانم بە ئەنقەست چواندوە .بەلام ئیستا زۆر بەشیمانم.چۆن قەرەبوی بكەمەوە.

په نجه جولاندن له کاتی تحیات سونته؟

ئایا له‌ ئیسلامدا سێكسى ته‌له‌فونى زینایه‌؟

پێنج مانگه‌ مه‌لا سدیق بێ سه‌روشوێنه‌؛ ئاسایش و پۆلیس ده‌ڵێن دۆسیه‌كه‌ له‌لای‌ ئه‌وان نییه‌

24/8/2017
له‌دوای فڕاندنی، پێنج مانگه‌ مه‌لا سدیق خۆشناو مامۆستای‌ ئاینی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین بێسه‌ر و شوێنه‌ و كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌ڵێن " ته‌نها وانه‌ی قورئانی به‌ منداڵان وتووه‌ته‌وه‌"، پۆلیس و ئاسایشی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش ده‌ڵێن دۆسیه‌كه‌ لای ئه‌وان نییه‌.
كاتژمێر هه‌شتی‌ شه‌وی‌ 19/3 ئه‌مساڵ، هێزێكی‌ چه‌كدار به‌دوو ئۆتۆمبیل هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر مزگه‌وتی‌ "شێنێ" یانی كفره‌دۆڵ له‌ناحیه‌ی‌ حاجیاواو مه‌لا سدیق عومه‌ر مامۆستای‌ ئایینی‌ ئه‌و مزگه‌وته‌یان فڕاند.
له‌به‌دواداچوونێكی مه‌یدانییدا بۆ ماڵی مه‌لا سدیق له‌ گوندی كفره‌دۆڵ، بوشرا عه‌زیز حوسێن، هاوسه‌ری مه‌لا سدیق بۆ خه‌ندان وتی‌ "له‌مزگه‌وتی شێنێیان پاش نوێژی عیشا مه‌فره‌زه‌یه‌ك چه‌كداری ده‌مامكدار هاتن و هاوسه‌ره‌كه‌میان برد، له‌كاتێكدا ئه‌و ته‌نها ده‌رسی قورئانی پێده‌گوتن له‌ناو مزگه‌وت".
وتیشی "ئه‌و كاته‌ به‌سه‌ریاندادان و به‌پێڵاوه‌وه‌ به‌ناو حه‌ره‌می مزگه‌وت كه‌وتن و مامۆستایان كه‌له‌پچه‌كردبوو، به‌بێ پێڵاو بردویانه‌، ئه‌و هێزه‌ی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر مزگه‌وته‌كه‌ جلی ڕه‌شی و ده‌مامكیان پۆشیبوو".
"هه‌تا ئێستا هیچ هه‌واڵێكی نییه‌و بێ سه‌روشوێنه‌و نازانین له‌كوێ گیراوه‌، داواكاری ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ ده‌مانه‌وێت پێمان بڵێن چی له‌سه‌ره‌ و له‌سه‌رچی گیراوه‌، چونكه‌ هیچی له‌سه‌ر نییه‌ و هیچ نه‌كردووه‌، قه‌ینا دادگایی بكرێت به‌س شوێنی دیاربێت و بتوانین چاومان پێی بكه‌وێت و پێمان بڵێت له‌فڵانه‌ به‌ندیخانه‌یه‌، داواكارین له‌ حكومه‌تی هه‌رێم بزانین له‌كوێیه‌." بوشرا عه‌زیز وایوت.
مه‌لا سدیق ماوه‌ی‌ ساڵ و نیوێك بوو له‌و ناوچه‌یه‌ جێگیرببوو، ساڵی‌ رابردوو له‌گه‌ڵ چه‌ند مه‌لایه‌كی‌ دیكه‌دا له‌وتاربێژی‌ دورخرایه‌وه‌.
ڕازیا حاجی، خه‌سوی مه‌لا سدیق و دایكی بوشرا كه‌له‌هه‌مان ماڵدا ده‌ژیا، وتی "ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه‌ بزانین ئه‌و ته‌نها مه‌لا بووه‌، دوای‌ لابردنی‌ له‌وتاربێژی‌ شه‌وان ده‌رسی قورئانی به‌ منداڵان ده‌گوته‌وه‌، ئیتر هاتن شه‌وێك له‌ناو مزگه‌وت كه‌ ده‌رسی به‌ منداڵان ده‌گوت و بردیان. له‌و كاته‌وه‌ سۆراخی نییه‌، ئێمه‌ نه‌مانزانیوه‌ ئه‌و كابرایه‌ هیچ حزبێك بێت."
ڕونیشیكرده‌وه‌ كه‌سوكاری مه‌لا سدیق چه‌ندین هه‌وڵیانداوه‌، به‌ڵام تا ئێستا كه‌س نازانێت له‌كوێیه‌ و كه‌س قسه‌ناكات و ده‌ڵێن لێره‌ نییه‌.
مامۆستا دوو هاوسه‌رو 11 منداڵی هه‌یه‌ و ئێستا ره‌وشی داراییان زۆر خراپه‌. پۆلیس و ئاسایشی‌ راپه‌ڕین جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ دۆسیه‌ی‌ فڕاندنی‌ مه‌لا سدیق له‌لای‌ ئه‌وان نییه‌.
رائید شۆڕش، به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ پۆلیسی‌ راپه‌ڕین ڕایگه‌یاند ئه‌و دۆسیه‌یه‌ له‌یه‌كه‌م رۆژه‌وه‌ نه‌چووه‌ته‌ لای ئه‌وان و هیچ زانیارییه‌كیان نییه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌و هه‌ركاتێك دۆسیه‌كه‌ بێته‌لای ئه‌وان، به‌پێی یاسا مامه‌ڵ له‌گه‌ڵ دۆسیه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها موقه‌ده‌م محه‌مه‌د فازڵ، لێپرسراوی به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین، بۆ خه‌ندان ڕایگه‌یاند " ئه‌و دۆسیه‌لای ئێمه‌ نییه‌ و من ناتوانم هیچ له‌باره‌وه‌ بڵێم چونكه‌ نه‌ ئێمه‌ گرتوومانه‌ و نه‌ كه‌یسه‌كه‌شی لای ئێمه‌یه‌."
له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی له‌كاتێكدا دۆسیه‌كه‌ نه‌لای پۆلیس و نه‌لای ئاسایش بێت، ئه‌ی لای كێیه‌، موقه‌ده‌م محه‌مه‌د فازڵ ووتی "ناتوانم هیچ شتێك له‌سه‌ری بڵێم چونكه‌ ئاسایشی ڕاپه‌ڕین نه‌یگرتووه‌."
شوان قه‌ڵادزێی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی كوردستان بۆ خه‌ندان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌وان چه‌ندین به‌دواداچوونیان بۆ دۆسیه‌كه‌ كردووه‌ و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌ قسه‌یانكردووه‌، به‌ڵام ده‌ڵێن ئاگادار نین و دۆسیه‌كه‌ لای ئه‌وان نییه‌ و "ده‌یشارنه‌وه‌".
خه‌ندان- دانا ته‌یب مه‌نمی